ئەی پەروەردگار لەم ڕۆژە پیرۆزەدا کە حاجیانی هەموو جیهان لە خاکی پیرۆزی عەڕەفاتدا کۆبوونەتەوە و بە جێنشینی لە سەرجەم گەلانی موسوڵمانەوە لە بارەگای گەورەی تۆدا دەرکەوتوون؛ هەموو نزا و پاڕانەوە و داوا و تەوبەیان لێ وەربگرە و وەڵامی دوعاکانیان بدەرەوە.
خودایە ئێمەش بەشداری ئیخلاس و دەسکەوتی بەندەگی و عیبادەتی ئەوان بکە.
خودایا ئێمە دەزانین دڵی زۆرێک لە حاجیان بۆ خەڵکی غەززە لێ دەدات و بە یادی منداڵە بێ باوکودایکەکان و دایکە جگەر سووتاوەکان و هەژاران و لێقەوماوانی غەززە؛ فرمێسک لە چاوەکانیانەوە بەخوڕ دێتە خوار.
خودایە وەڵامی سەرجەم “ربنا” کانیان بۆ ئەم میللەتە بێچارە و چەوساوە بدەرەوە.
خودایا ئێوە زۆرتر ئاگاداری ئەوەن کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم زلهێزە کە بە چەکی پێشکەوتوو خۆی ئامادە کردووە؛ لە توانای ئەم میللەتە ئازارچەشتوو تەنانەت لە توانای هەموو ئوممەتی ئیسلامیش نییە، بەڵام ئێمە باوەڕی پتەومان بە پێوەرەکەی تۆ هەیە و دەزانین کە بە ژمارەى زۆر و کەم نیە، بەڵکو هەر بەئیرادە و فەرمانى تۆیە و زۆر ڕاستت فەرمووە: "كَم مِّن فِئَةٍ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَةً بِإِذْنِ اللَّـهِ ۗ" زۆر جار بەفەرمانى خوا کۆمەڵێکى کەم، بەسەر کۆمەڵێکى زۆردا سەرکەوتوون.
ئەی پەروەردگار لەم ڕۆژە گەورەیەدا و بە گەورەیی خۆت، سوێندت دەدەین کە ئیرادە و مۆڵەتی ئیلاهی خۆت بۆ یارمەتیدانی ئەم میللەتە ئیماندارە بەکار بێنە و لە سەردەمێکدا کە ئەمریکا، ئەم خوێنمژە جیهانییە، ڤیتۆی ئاگربەست دەکات و هیچ ئومێدێک بۆ خەڵکی زەوی نەماوەتەوە؛ هەموومان چاومان بڕیوەتە ئاسمان؛ لەشکر و هێزە نەبینراوەکانت بنێرە بۆ یارمەتیدانی ئەم میللەتە هەر وەکوو چیرۆکی سوپای ئەبرەهە و نەمرود بە بچووکترین سەربازەکانت؛ دوژمنەکانی ئێمەش بکە بە وانەیەک لە مێژوودا تا بۆ هەمیشە تۆمار ببێت.
خودایە ئەو ئاھ و نزوولەی لە ناوماندا شاراوەتەوە بیکە بە شەفاعەت بۆ لاوازی و کەموکوڕییەکانمان و سەرزەنشتمان مەکە.
خودایە خراپەی حاکمانی داسەپاو لەسەر میللەتی ئیسلامی لاببە، چارەنووسی ئەم میللەتە بسپێرە بە دەستی چاکەکاران.
خودایە چاوە خەوتووەکانی میللەتی ئیسلامی خەبەر بکەرەوە تا فێڵبازی دوژمنان ببینن و ئیلهامبەخشی بیری خۆڕاگری لە دڵیاندا جێگیر بکە.
خودایا کەرامەتی ئیمان لە ڕۆحماندا زیندوو بکەرەوە و بەرزی ئیمان لە دڵماندا بچێنە.
خودایا ئێمە دەزانین لە پشت پەردەی ڕووداوەکانەوە، حیکمەتی شاراوەی تۆ هەیە، بەڵام نەفامی ئێمە سەبر و خۆڕاگری و هێزمانی لێ بڕیوە.
چەندە سەیرە کە خاوەن عەزمترین پێغەمبەر حەزرەتی موسا(د.خ) یش لە بەرامبەر حیکمەتی تۆدا سەبر و خۆڕاگری لەدەستدا.
ئێمە دڵنیاین کە بە پێوەرەکەی تۆ، ئەمانە شەهیدی بەهەشت و ڕزگاربووانی هەتاهەتایین و ڕەنگە لە ڕۆژی قیامەتدا ئێمە بە پەشیمانییەوە بڵێین: خۆزگە ئێمەش لە خەڵکی غەززە بووینایە.
ڕەنگە ئەم شایەتحاڵانە ژیانی ڕۆحی بەرز و بڵند بۆ سەدان هەزار کەسی داهاتوو دابین بکەن و ببنە هۆی ڕێنمایی و ئاشناکردنیان بۆ ڕووناکی ئیمان: "أَوَمَن كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ " ئاخۆ چۆن بێت کەسێک مردووبێ و ئینجا زیندووی کەینەوە!!
ئەی خودایە ئێمە دڵنیاین کە ئەم هەمووە سەرسەختی و یاخیبوونەی جولەکەکان و لایەنگرانیان وایان لێ دەکات؛ هەنگاو بە هەنگاو بەرەو ڕووخانیان ببات؛ بەڵام خودایە ئێمە مەکە بە هاوەڵ و هاوبەشی چارەنووسی پڕ لە درۆ و فێڵی فێڵبازان لەم تاقیکردنەوەدا.
خودایا ئوممەتی ئیسلامی بپارێزە لە وەسوەسەی شەیتان کە بە گوێیاندا چرپە دەکات و دەڵێت: "ئەگەر ڕاستیان بکردایە خوای گەورە یارمەتیانی دەدا" یان گومان دەخاتە سەر بەڵێنەکانت.
خوایە بە زاناکانمان کرداری جوان و بە گەنجەکانمان ئیمانی تەواو و بە موجاهیدان و خەباتکارانمان، خۆڕاگری و بە هەموو ئوممەتی ئیسلامی تێڕامان ببەخشە و هەموومان لە زەلیلبوون بپارێزە.
خودایا لە هەر دوو دونیادا ڕیسوامان مەکە و مەمانکە بە دۆڕاوی دنیا و قیامەت.
خودایا حەجی حاجیان قبوڵ بکە و وەڵامی دوعاکانیان بدەرەوە و شەڕەف و گەورەیی و کەرامەت، بۆ سەرجەم ئوممەتی ئیسلامی بگەڕێنەرەو
بۆچوونهکان